١9ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە هێرشێكی خۆكوژیدا شێخ یونس رەماح سەرۆكی كوتلەی عێراقی یەكگرتوو لە ناو ماڵەكەی لە باشووری شاری موسڵ كوژرا . سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە كەسێكی خۆكوژ لەناو ماڵی شێخ یونس رەماح كە یەكێكە لە پیاوماقولانی هۆزی رەماح سەر بە عەشیرەتی بوح و سەرۆكی كوتلەی عیچراقی یەكگرتوو لە قەزای حەزەر باشووری شاری موسڵ خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی كوژرانی شێخ یونس رەماح و چوار لە برا و ئامۆزاكانی و بریندار بوونی شەشی دیكە . سەرچاوەكە روونیكردەوە كە دواتر هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان گەمارۆدا و بریندارانیان بۆ نەخۆشخانەو تەرمەكانیش بۆ فەرمانگەی دادی پزیشكی گواستەوە . لەلایەكی دیكە لەرۆژهەلاتی فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار تەقە لە كارمەندێكی نووسینگەی كۆمسیۆنی ئەنبار كرا و ئۆتۆمبێلەكەی دزرا . سەرچاوەیەكی ئەمنی روونیكردەوە كە چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ناحیەی گەرمەی رۆژهەڵاتی فەلوجە تەقە لە كارمەندێكی كۆمسیۆنی ئەنباریان كرد و دوای بریندار بوونی ئۆتۆمبێلەكەی دەدزن، دواتر هێزە ئەمنییەكان دەگەنە شوێنی رووداوەكەو كارمەندە بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە . شایانی باسە بریارە سبەی پێنجشەممە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەردوو پارێزگای ئەنبارو موسڵ ئەنجام بدرێت .