له‌گه‌ڵ خاڵی هاوسه‌رگیری ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌بو ده‌شیر له به‌غدا رایگه‌یاند، كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به نهێنی و له دوای ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی له دادگا، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاڵی خۆی کردوە، كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له دوای چه‌ند مانگێكیش خێزانه‌كه‌ی به‌و كاره ده‌زانن و سكاڵا دژی خاڵی كچه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پاش ئەوەی لێپرسینه‌وه لەگەڵ ئەو دو کەسە دەکرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ردوكیان ره‌زامه‌ند بون بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان و هیچکامیان لاریان نەبوە.
هەربۆیە پاش ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر گوێبیستی وته‌كانی ئه‌و دوكه‌سه ده‌بێت، بڕیار ده‌دات ئه‌و هەردوکیان ئازاد بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه به ره‌زامه‌ندی خۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاڵیدا كردوه.
(سبه‌ی)
