عەلی شەلا: سازكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدرال لە هەولێر دڵنیاییەكی بە هەموو عیراقیەكان بەخشی
سەبارەت بە سوریا پەرلەمانتارەكەی لیستی مالیكی گوتی: من پێموایە ئەو ترسەی كە لەسەر رەوشی عیراق هەبوو رەوییەوە و تەنیا یەك دوو هەفتەی سەرەتا تۆزێك مەترسی ئەمنی هاتەئاراوەو ئێستا عیراقیش ئەو قۆناغەی تێپەڕاند و لە گۆڕانكارییەكانی ئەو دۆخە بەدوورە و لە بەرژەوندیی عیراق شكایەوە،تەنانەت لە رووی ئیقلیمیشەوە زۆر كەس گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد بە دەستتێوەردان لە بارودۆخی سوریا كە خۆیان وا دادەنا ئەوان هاوبەشی خوێنی سوریان و دەتوانن داكۆكی لێ بكەن ئەم گرەوو نیازە سەری نەگرت و عیراقیش سەلماندی كە دوورەپەرێزەو بە هیچ شێوەیەك نابێتە لایەنێكی قەیرانی ئەو وڵاتە،بۆیە دەتوانم بڵێم كە عیراق توانی زۆر دانایانە رەفتار بكات و چاو لە وڵاتانی دیكە نەكات و گوێ بە قسەو پیلانەكانی دوژمنانی ناوچەكە نەدات و بەر لە هەموو شتێك هەوڵی ئەوە بدات خۆی رێك بخاتەوەو كێشەو گرفتەكانی ناوخۆی چارەسەر بكات و ئەو لایەن و پێكهاتانەی ئێستای حوكم زیاتر لە یەكدی نزیك ببنەوەو بۆ بەرژەوەندیی باڵای وڵات دژایەتی و ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن.
