پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی باڵا: دیداری بارزانی لەگەڵ سەركردە عێراقیەكان رۆڵی بەچاوی دەبێت لە چارەسەركردنی هەولێر و بەغدا و تەنانەت لەنێوان عێراقیە و حكومەت

پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی باڵا: دیداری بارزانی لەگەڵ سەركردە عێراقیەكان رۆڵی بەچاوی دەبێت لە چارەسەركردنی هەولێر و بەغدا و تەنانەت لەنێوان عێراقیە و حكومەت
17 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- جومعە عەتوانی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە گوڵانی راگەیاند: دیداری نێوان سەركردە باڵادەست و كاریگەرەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عیراق لە بەڕێز عەمار حەكیم وسەرۆك وەزیران نوری مالكی لەگەڵ سەركردە باڵاكانی كورد بە تایبەتیش بەڕێز مسعود بارزانی و سەركردەو بەرپرسیارەكانی دیكەی كوردستان رۆڵی بەرچاویان دەبێت لە نزیك كردنەوەی بیرو بۆچوونە جیاوازەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا تەنانەت لەنێوان لیستی عیراقیەو حكومەتی ناوەند.

جومعە عەتوانی گوتیشی: پێموایە ئەگەر ئەم هەوڵانە پێشتر بدرایە ئەوارەنگە زووتر چارەسەری گرفتەكانی بكردایە،خاڵێكی گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە كاتێك باس لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكرێت ئەمەیان جیاوازە لە كێشەی نێوان خۆپیشاندەرانی پارێزگاكان و حكومەتی ناوەند،چونكە كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر كێشەی تەكنیكی و ئیداری و دارایین كە دەكرێت بە نەرم و نیانی و بە پێی یاسا چارەسەربكرێت،بەڵام ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانی ئەنبارو موسڵ و پارێزگاكانی دیكە روودەدات جیاوازە چونكە هەندێ تەحەددیاتی تیرۆریستی تێكەڵبووە، هەر بۆیەش وا لێكدەدرێتەوە كە مامەڵەكردنی بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان رەنگە نەرم و نیانتر بێت.

پەرلەمانتارەكەی ئەنجومەنی باڵا گوتیشی: ئەو گرفتەی كە لەسەر سروشتی رێكەوتننامەكەی هەولێر هاتە ئاراوە ئەوەیە كە بە چاوپۆشی لە سروشتی ئەو رێكەوتننامانە بەڵام دەرئەنجامی كۆتایی بەوە لێكدرایەوە كە هەر رێكەوتنێك لەگەڵ دەستووری عیراقی ناكۆك بێت قابیلی جێبەجێكردن نییە،هەروەك ئەوەی كە سەرۆك وەزیران پێوەی پابەند بوو و دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای سیاسەتەكانی رەتكردەوە،بۆیە كاتێك دەستوور دەكەین بە سەرچاوەی هەموو هەنگاوو ئیش و كارەكان و دەگەینە ئەو راستییەی كە كام خاڵ لەگەڵیدا دەگونجێت و كامەشیان ناگونجێ ئینجا دەزانین كە بەرژەوەندیی باڵا لە كوێدایە،بۆیە دواتر بۆ چارەسەری ئەشكالیاتەكان دەتوانین پەنا بۆ دادگای باڵای ئیتحادی بەرین تاكو سەرجەم لایەنەكان ئەو شتانەیان بۆ روون ببێتەوە.بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2014دا رێكەوتنی تازە بێتە ئاراوەو كۆتایی بەو رێكەوتننامانەی پێشتر بهێنێت.
Top