موسڵ.. لە گەڵ بەرێووچونی دەنگدانی تایبەت 3تەقینەوە روویدا

موسڵ.. لە گەڵ بەرێووچونی دەنگدانی تایبەت 3تەقینەوە روویدا
17 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل 3تەقینەوە لەنزیک بنکەیەکی دەنگدان روویدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای موسڵ بە سکای نیوزی راگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستە 3تەقینەوە لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان لە شاری موسڵ روویداوە و وەک دەرکەوتووە ئامانج تەقینەوەکان بنکەی دەنگدان بووە، پێشتر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی موسڵ بە ئامانجی باش بەرێوەچوونی پرۆسەکە قەدەغەكردنی هاتوچۆی راگەیاندبوو ، قەدەغەكردنی هاتوچۆکەش لە کاتژمێر 7 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تا یەكی پاشنیوەڕۆ دەبێت، هەروەها هاتوچۆكردن لە یەكی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆوە تا کاتژمیر 5 ی سەرلەبەیانی سبەینێ سێ شەممە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەدەكرێت.
Top