سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق ئیدانه‌ ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق ئیدانه‌ ده‌كات
ئه‌‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2013 زنجیرەیەك تەقینەوە و كردەی تیرۆریستی لە چەند شار و ناوچه‌یه‌كی عێراق روویاندا و له‌ ئه‌نجامدا دەیان كەس شەهید و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێتاوان بریندار بوون.

ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو كردە تیرۆریستیانە دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوش بۆ بریندارانی ئەو زنجیرە تەقینەوەیە دەخوازین، داوایش دەكەین بەزووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەوەنانە ڕادەستی یاسا بكرێن. بەرزبوونەوەی ڕێژەی كردەی تیرۆریستی و ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ئەمنی له‌ چه‌ند مانگی رابردوو ئاماژەیەكی مەترسیدارە و له‌ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خوازێ به‌ به‌رنامه و میكانیزمی نوێوه‌ كار بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سه‌قامگیری بكه‌ن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
16/6/2013
Top