دوزخورماتو: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك 5 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه
هه‌ر ئه‌مرۆو له‌ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌شاره‌كانی به‌غدا، ناسرییه، دیوانییه‌و به‌سره، به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له 40 كه‌س كوژراون‌و برینداربون.
له‌وباریه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌مه‌دا پررێسی راگه‌یاندووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌شه‌قامێكی گشتی قه‌زای مه‌حمودییه‌ی سه‌ر به‌شاری به‌غدا كه‌سێك كوژراو هه‌شتی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌پارێزگای زیقار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراوه‌وه له‌شه‌قامی نه‌بی ئیبراهیم له‌ناوه‌راستی شاری ناسرییه لانی كه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو 9 كه‌سی تریش برینداربون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای واست، به‌یانی ئه‌مرۆ زیاتر له 12 كه‌س بونه‌ته قوربانی له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو له‌قه‌زای عه‌زیزییه‌ی باكوری پارێزگای واست.
له‌ئێستادا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌لایه‌ك‌و حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی سیاسی‌و ئه‌منی قوڵدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌جۆرێك جگه له‌كێشه به‌رده‌وام‌و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند، خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تیی پارێزگا سوننه نشینه‌كانی عێراقیش كه نزیكه‌ی چوار مانگه به‌رده‌وامه، هاوكات روداوه ئه‌منییه‌كان كه رۆژانه له‌شاروشارۆچكه جیاجیاكانی عێراق هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئاماند، هێنده‌ی تر دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی ئاڵۆزتر كردووه.
