جۆن كیری لەسەر كێشەكانی عێراق پەیوەندی بە هۆشیار زێبارییەوە کرد

جۆن كیری لەسەر كێشەكانی عێراق پەیوەندی بە هۆشیار زێبارییەوە کرد
16 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەمەبەستی زانینی نوێترین گۆڕانكارییەكانی ئەمدوایەی عێراق و نزیكبوونەەوەی لایەنە سیاسییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی عێراقدا، لەرێگای پەیوەندییەكی تەلۆفۆنیەوە لەگەڵ وەزیری دەروەی عێراق قسەی کرد.


بەپێ بڵاوكراوەیەكی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەمەبەستی زانینی دوا گۆڕانكارییەكانی عێراق و زانیارییەكان لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەفتەی رابردووی نێوان بارزانی و مالیكی لە هەولێر، پەیوەندی بە هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق كردووە.

كیری لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئەو گرنگەیەی دووپات كردەوە كە سەركردەكانی عێراق بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییە سیاسییەكانیان درێژە بە دیالۆگۆ و گفتوگۆكان بدەن.

هەروەها كیری ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە خۆشحاڵە لە چەند مانگی داهاتوودا لە واشنتن چاوی بە زێباری بكەوێت.
Top