عێراق.. لە زنجیرەتەقینەوەیەکدا دەیان كەس بوونەتە قوربانی

عێراق.. لە زنجیرەتەقینەوەیەکدا دەیان كەس بوونەتە قوربانی
16 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە ئاکامی زنجیرە تەقینەوەیەکدا لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار و واسیت و هەروەها لە قەزای مەحموودیە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجام دران، دەیان كوژراو و بریندار هەن.
پۆلیسی زیقار ڕیگەیاند، بە هۆ ی دوو تەقینەوەوە کە لە ڕێی دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراوەوە ئەنجام دراون کە یەکێکیان لە نێوەڕاستی ناسریە و ئەوی دی لە گۆڕستانی سابیئەی مانداییەکان بووە، لانی کەم ١١ قوربانی هەن کە کوژراو و برینداریان تێدا هەیە.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئەم بەیانییە، بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراوەوە لە قەزای مەحموودیە(باشووری بەغدا)، کەسێک کقژراو و ٨ـیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەكی لە پۆلیسس واسیت ڕایگەیاند، تەقینەوەكەی شارۆچكەی كوت(180كم باشووری بەغدا)، ئەم سەرلەبەیانییە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بوو لە گەڕەكی پیشەسازی كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارۆچكەیە و بە هۆیەوە 7 كرێكار بریندار بوون؛ تەقینەوەی دووەمیش هەر لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوەوە لە شارۆچكەی عەزیزیە(80كم باكووری كوت) ئەنجام دراوە، بە هۆیەوە 2 كەس كوژران و 3ـیش بریندار بوون.
دوێنێ شەممەیش، لە ئاکامی هێرشێکەوە بۆ سەر سەربازگەی لیبرتی کە لە ڕێی بۆردوومانی هاوەنەوە بووە، ٢ کەس لە موجاهیدینی خەلق کوژران و ١١ـیش بریندار بوون.
Top