15 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرالأ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا پاش دیدارێكی لە گەلأ شاندێكی خێڵەكانی رومادیدا دووپاتی كردەوە كە یاساكانی لێپرسینەوەو دادپەروەری و لێبوردنی گشتی و هەواڵگری نهێنی پێویست بە هەمواركردن دەكەن لە ئەنجوومەنی نوێنەران تا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بكرێن. مالیكی روونیشی كردەوە كە شاندەكە چەند پرسێكی رەوایان ورووژاندووە، بەڵام پێویست بە كۆششی هاوبەشی نێوان دەستەڵاتی راپەڕاندن و یاسادانان و تەنانەت داوەریش دەكەن. روونیشی كردەوە كە هەندێك لە یاساكان پێویست بەوە دەكەن لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەموار بكرێن تا ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندیان بكات.