عەلاوی: چارەسەری کێشەکان لە رێی فشارو لاوازی سیاسییەوە نابێت

عەلاوی: چارەسەری کێشەکان لە رێی فشارو لاوازی سیاسییەوە نابێت
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لیستی عێراقیە رایدەگەیەنێت کە چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق لەرێی فشاری سیاسی و لاوازی سیاسیەوە نابێ و دەبێ گفتوگۆ بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەکان. لەوبارەیەوە ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی عێراقیە، لە لێدوانێکی دا رایگەیاندووە دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆز بوەو مەسەلەی متمانەی سیاسی لەنێوان لایەنەکان دا کەمبۆتەوە، راشیگەیاندوە کە بونی فشاری سیاسی ھۆکاری ئەو قەیرانەیەو ناشکرێ بەفشاری سیاسیی چارەسەری کێشەکان بکرێت.
عەلاوی ئاماژەی بەوە کردوە کە، لایەنە سیاسیەکان ھەوڵی وەلانانی ناکۆکیەکانی نێوانیان بدەن و گفتوگۆ بکەنە تاکە رێگاچارە بۆ کۆتاییھێنان بەکێشەکانی وڵات، راشیگەیاندووە کە پێویستە ئیرادەی سیاسیی ھەبێت بۆ گەیشتن بەرێگەچارەی پێویست لەوبارەیەوە.
Top