ئەسیل نوجێفی : لاینێکی سیاسی هەوڵیداوە تیرۆرم بکات

ئەسیل نوجێفی : لاینێکی سیاسی هەوڵیداوە تیرۆرم بکات
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانێدا ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری موسڵ رایگەیاند: لایەنێک دەیەوێت نەخشەی جوگرافی سیاسی لە شارەکە بگۆرێت و هەوڵی تیرۆرکردنی ئەویش دەچێتە چوارچێوەی ئامانجەکانیانەوە، ئەسیل نوجیفی ئەوەشی راگەیاند: لایەنێکی سیاسی پشتگیری لە میلیشیاکان دەکەن لە رێگای ئەوانەوە دەیانەویت ، ئامانجە گڵاوەکانی خۆیان بپێکنن، پارێزگاری موسڵ هەروەها گووتی: ئەو گرووپەی کە هەوڵیان داوە تیرۆری بکەن جلی رەش و دەمامکی رەشیان بەستبوو، سیاسییەکانی پشت ئەم گرووپەش گەرکیانە دەسەڵاتی جێبەجیکاری ئەو شارە لە ناوببن، تا بتوانن لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەوان جڵەوەی دەسەڵات لە شارەکە بگرنە دەست. شایەنی باسە دوێنی هەینی پاریزگاری موسڵ لە بۆسەیەکی تیرۆری لە ناوچەیەکی پاریزگای موسڵ رزگاری بوو، بەڵام بە هۆیەوەش پاسەوانیکی کوژراو سێ پاسەوانی دیکەشی بریندار بوو .
Top