بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان پێویستمان بە ٢٠٠ ھەزار کارمەندە

بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان پێویستمان بە ٢٠٠ ھەزار کارمەندە
13 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وەزارەتی پلاندانانی عێراق بێ ئاگایی خۆی لە بارەی ئەو رێککەوتنەوە راگەیاند کە سەبارەت بەئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دا کراوە. وەزارەتەکە وێڕای ئەوەی ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو رێککەتنەوە پێ نەگیشتووە، ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە ئەگەرھاتوو وادەی ئەنجامدانی دەستنیشان بکرێت. وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی پێویستی بەزیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کارمەند ھەیە.
Top