پاش 23 ساڵ عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌می چارتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌رده‌چێت
لای خۆشیه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری جه‌ختی كرده‌وه كه \"عێراق سه‌رجه‌م رێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر كوەیت جێبه‌جێكردووه بەمه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی نەتەوە یەكگرتووەكان\"".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی كوێت ساز كرابوو، وه‌زیره كوێتیه‌كه گوتی: \""دڵخۆشین به‌وه‌ی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ربچێت، به‌دڵنیاییشه‌وه له ماوه‌كانی داهاتوودا پێشكه‌وتنی به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوەیتدا ده‌بینین له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.\""
جێگه‌ی باسه پاش داگیركردنی كوێت لەلایەن سوپای عێراقەوە لە 2ی ئابی 1990ـدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاساییس 60 بڕیاری بەسەر عێراقدا سەپاند وەك دەرهاویشتەی ئه‌و هه‌نگاوه.
بڕیاره‌كانیش به‌پێی به‌ندی حه‌وته‌م ده‌رچوون، كه هێزی سه‌پێنه‌ریان هه‌یه و ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان هێز به‌كابهێنرێت."
