ئێران چەكی رووسی بە عێراق دەفرۆشێت

ئێران چەكی رووسی بە عێراق دەفرۆشێت
13 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- رۆژنامەی لوبنانی المستقبل پێكهاتنێكی سەربازیی بەربڵاوی نێوان عێراق و ئێران ئاشكرا دەكات.

بە پێی راپۆرتی \"ئێران دیپلۆماسی\"" بە گوتەی رۆژنامەی المستقبل چاپی بەیروت، ئەم پێكهاتنە سەربازییە گۆڕینەوەی زانیاری ئەمنی و چەكوچۆڵی سەربازی بەتایبەت دۆشكای رووسی لەخۆ دەگرێت.

لەم راپۆرتەدا هاتووە: ئەم پێكهاتنە نیشانەیەكی نوێ لە دەسەڵاتی ئێران و كەمبوونەوەی دەسەڵاتی ئەمریكا لە ناوچەیە.

ئەم رۆژنامەیە بە گوتەی هەندێ سەرچاوە، كە ناویانی ئاشكرا نەكرد، باسی لە لێدوانەكانی ئەم دواییەی \""حوسێن شارستانی\"" جێگری سەرۆكوەزیرانی عێڕاق لەبارەی كاردانەوەی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران لە ڕێگەی ئاسمانی عێراقه‌وه‌ دەكات و ئەم پێكهاتنە لە گەشتەكەی وەزیری بەرگریی ئێراندا بۆ بەغدا لەنێوان وەزیرانی بەرگریی ئه‌م دوو وڵاته‌دا واژۆ كراوە.

حوسێن شارستانی لە لێدوانی ئەم دواییەدا باسی لەوە كردبوو، كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات بە فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنەسەر ئێران و بەزاندنی ئاسمانی عێراقیش بێوەڵام نامێنێتەوە.

ئەم رۆژنامەیە هەروەها باسی ئەوە دەكات، كە بە گوتەی ئەم سەرچاوانە و بە پێی زانیارییەكان وا پێدەچێ، تا ئێستا ئێران لەم دۆشكا رووسیانەی بە عێراق دابێت.

بە گوتەی ئەم سەرچاوانە، ئێران ئەم دۆشكا رووسیانەی بۆ بەرگریی هەرجۆرە هێرشێكی ئاسمانی بەتایبەت لە لایەن ئیسرائیلەوە داوەتە عێراق.

بە گوێرەی هەواڵی ئێران دیپلۆماسی، رۆژنامەی المستقبل هەروەها لەسەر زمانی ئەم سەرچاوەیانە باس لەوە دەكات، كە ئێران لە مانگەكانی رابردوودا كارناسانی سەربازیشی بۆ عێراق ناردووە."
Top