نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌ره‌كه‌ی له عێراق ده‌گۆڕێت
به فه‌رمانی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (بان كی مۆن)، سه‌رۆكی شاندی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (مارتن كۆپله‌ر) بۆ ئه‌ركێكی دیكه ڕاسپێردراوه و له جێگه‌ی ئه‌ویش دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكایی به ناوی ( ڕۆجه‌ر میس) دانراوه.
بڕیاریشه (میس) له مانگی ته‌مموزی داهاتووه‌وه له پۆسته‌كه‌ی له عێراق ده‌ستبه‌كار بێت و (كۆپله‌ر)ـیش ده‌بێته سه‌رۆكی شاندی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگۆ.
