حکومەتی عێراق مەرجەکانی نوجێفی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مالیکی رەتدەکاتەوە

حکومەتی عێراق مەرجەکانی نوجێفی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مالیکی رەتدەکاتەوە
10 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- حکومەتی عێراق مەرجەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ‏نوری مالیکی رەتدەکاتەوە.‏
لەوبارەیەوە عەلی موسەوی راوێژکاری راگەیاندنی نوری مالیکی سەرۆک وەزیران ‏رایگەیاند ئەو مەرجانەی ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ‏کۆبوونەوە لەگەڵ نوری مالیکی دایناون جگە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن ھیچ ‏شتێکی دیکە نین.‏
موسەوی وتیشی: مەرجەکانی نوجێفی پێچەوانەی ئەو کۆبوونەوەیەن کە پێشتر ‏بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە بارەگای سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ‏ئیسلامی بەڕێوەچووبوو.‏
جێی ئاماژەیە پێشتر ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو کە ‏قبوڵکردنی دەستپێشخەرییەکەی عەبدولمەلیک سەعدی کەسایەتی ئایینی سوننەکان ‏و رادەستکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران دەکاتە پێشمەرجی کۆبوونەوەی لەگەڵ ‏نوری مالیکی سەرۆک وەزیراندا.‏
Top