عەبدولمەھدی:سەردانەکەی مالکی بۆ ھەولێر ھەنگاوێکی ئازیانەیە
عادل عەبدولمەھدی جێگری پێشوی سەرۆک کۆماری عێراق لەوتارێکیدا رایگەیاندوە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گەڕانەوەی وەزیرو پەرلەمانتارەکان بۆ کۆبوونەوەکان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەنەینەواو ئەنبارو کەرکوک ھەرێمی کوردستان، دەبێتەھۆی دروستکردنی دۆخێکی سیاسی نوێ لەوڵاتدا، پێشیوایە سیستمی سیاسی وێڕای کەموکوڕی و گەندەڵی توندوتیژی تێدایە، بەڵام دەیەوێت بەسەر قەیرانەکاندا سەرکەوێت.
لەبەشێکی تری نووسینەکەیدا دەڵێت\" جگە لەدووژمنانی عێراق و تیرۆریستان کەس سود لەڕەتکردنەوەی دانوستان و گفتوگۆ نابینێت.
"
