لە بەغدا 23کەس کوژران و بریندار بوون

لە بەغدا 23کەس کوژران و بریندار بوون
9 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە ناوچەی کازمییەی بەغدا 23کوژرا و برینداری لێکەوەتەوە ,سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە تێرۆریستێکی خۆکوژ لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوە و لە دەروازەیەکی گەرەگی کازمییەی بەغدا کە ناوچەیەکی شیعەنشینە، خۆی تەقاندەوە بەهۆیەوە وەک ئامارە سەرەتاییەکاندەری خستووە 7کەس کوژران و 16کەسی دیکەش بریندار بوون .ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە تەقینەوەکە شوێنێکی ئاینی شیعەکانی کردۆتە ئامانج و لە یەکێک لە دەروازەکانی گەرەکی کازمییە روویداوە و بەهۆیەوەش 7کەس کوژران و 16کەسی دیکەش بریندار بوون، شایەنی باسە : لە مانگی نیسانی رابردووە و تا بە ئەمرۆ دەگات نزیکەی دوو هەزار کەس لە رێگای کردەوە تیریستییەکانەوە کە هەردوو پیکهاتەی شیعەو سوننەی لە عێراق کردۆتە ئامانج کوژران و بریندار بوون .
Top