نوێنەرێکی کورد بۆ مالکی: مافی ئەوەت نییە مافی چارەی خۆنوسین لەگەلی کورد زەوتبکەیت

نوێنەرێکی کورد بۆ مالکی: مافی ئەوەت نییە مافی چارەی خۆنوسین لەگەلی کورد زەوتبکەیت
مالیکی لە میانەی دیمانەیەکی کەناڵی ئاسمانی عێراقییە، باسی لەوەکردبوو شتێک بۆ کورد بەناوی مافی چارەی خۆنووسین له‌ ئارادا نییه‌، لەبەرامبەر ئه‌م لێدوانه‌ پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی کوردستانی رایدەگەیەنێت مالیکی و هیچ کەسێک بەتەنها مافی ئەوەی نییە لەجیاتی گەل بڕیار بدات و مافی چارەی خۆنوسینی لێزەوتبکات.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی سه‌ر به‌هاوپەیمانی کوردستانی دکتۆرە ئەشواق جاف بەئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند:\"مافی چارەی خۆنوسین بەدەست هیچ کەسێک نییە، تەنها و تەنها گەل خۆی بڕیاری لێدەدات، بۆیە هیچ کەسێک بەتەنها ناتوانێت مافی چارەی خۆنووسین لەگەلی کورد زەوتبکات.\""

گووتیشی:\""پێویستە کاتێک سەرکردە سیاسییەکان لێدوان دەدەن بەباشی بیر لەو لێدوانانە بکەنەوە کە چی دەڵێن و دەرئەنجامەکانی چی دەبێت.\""

جاف ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌:\""سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو کاتێک دەڵێت من دەگەڕێمەوە بۆڕای گەلەکەم و هەر ئەوانیش بڕیار لەچارەنووسی خۆیان دەدەن، بۆیە پێویستە نوری مالیکیش بەهەمان شێوە ئەو هەڵبژاردنە بداتە گەلی کورد.\"""
Top