8 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای گۆرینی یاسای هەڵبژاردنەکانی کرد ، پێش ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سازبکرێت، لە دیدارێکی لە گەڵ کەناڵی ئەلعێراقییە ، نوری مالێکی رایگەیاند: شێوازی هەڵبژاردەنەکانی ئێستا بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیانێکی زۆر بە لیستەکان دەگەیەنێ، ناتوانرێت دوای هەڵبژاردنەکە کوتلەیەکی گەورەی سیاسی دروست بکەین، بۆیە پێوێستە یاسای هەڵبژاردنەکان پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەموار بکرێتەوە، سەبارەت بە داواکاری هەندێک لایەن بۆ بەهەرێمکردنی ناوچە سونییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەم جۆرە داواکاریانە داواکاری سیاسین و تا ئێستاش هیچ شاند و گرووپێکی خٶپێشاندەران بۆ دانوستانکردن و خستنەرووی داواکارییەکانیان، سەردانی بەغدایان نەکردووە.