لە 2 تەقینەوەدا لە مووسڵ و بەغدا 27 كەس بوونە قوربانی
سەرچاوەكە دەڵێت، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری كیا پاس بووە و لە نزیك بنكەیەكی تەندروستی لە گەڕەكی ئەمینی ناوچەی بەغداد جەدیدە وەستاوە و ئەم سەرلەبەیانییە(شەممە ٨/٦/٢٠١٣) تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە 2 كەس كوژران و 14ـیش بریندار بوون، هاوكات زیانی ماددییشی بە باڵاخانەی بنكەكە و ژماریەیەك ئۆتۆمبێل گەیاندووە.
سەرچاوەیەكیش لە پۆلیسی مووسڵ، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە و تەقینەوەی بە كاروانێكی سەربازیدا، 11 سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون.
تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێنراوە لەسەر ڕێگای گشتیی مووسڵ بەغدا و لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی سەربازیدا بووە بەو ڕێگایەدا.
