پۆستەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بەبێ بەشداری کوردو تورکمان و شیعە پڕدەکرێنەوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە ئەوەی ئاشکرای کرد، بەگوێرەی رێککەوتنێکی پێشوو دەبوایە (١٩) کەس لەو (٣٠) کەسەی کورسییەکانی ئەنجومەن پڕدەکەنەوە، حکومەت پێکبھێننو پاشان وتووێژ لەگەڵ ھاوپەیمانی نیشتمانیو لیستی پارێزگاری پێشوودا بکەن بەمەبەستی بەشداری پێ کردنیان لە حکومەت دا، بەڵام ئەو (١٩) کەسە حکومەتی ناوخۆیی سەڵاحەدینیان بەبێ بەشداری پێ کردنی کوردو شیعەو لیستی موتەحیدون و تورکمان پێکھێنا.
د. ئەمین عەزیز جێگری پێشووی پارێزگاری سەلاحەدین، رایگەیاند: ئەو جۆرە رێککەوتنە سەرکەتن بەدەست ناھێنێت، ناتوانن نیسابی یاسایی کە (١٥) کەسە تەواو بکەن، وتیشی: فەرامۆشکردنی کورد لە حکومەتی داھاتووی سەڵاحەدین دا جێگەی قبوڵکردن نییەو لە کاتی خۆی دا ھەڵوێستمان دەبێت.
