6 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوو سەربازی تونس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لارێ لە نزیک سنووری جەزائیر ، گوتەبێژەی سوپای تونس رایگەیاند: ئەمرۆ پێنجشەممە لە سەر رێگای چیای شەعانبی نزیک سنووری جەزائیر بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لارێ لە نزیک سنووری جەزائیر بەکاروانی هێزەکانی سەر بەسوپا دوو سەربازی تونس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون، موختار بن نەسر راشیگەیاند: تەقینەوەی بۆمبەکە لە کاتێک دایە کە یەکەکانی سەربازی سوپای تونس لە هەڵمەتێکدابوونە بۆ گەڕان بەدوای چەکدارەکانی سەر بە گرووپی قاعیدە کە گوومان دەکرێت لە گووندی داغیرەی سەرسنووری نیوان جەزائیرو تونس خۆیان حشار دابێت.