عێراق: نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی کوژرانی 14 کەس دەکات

عێراق: نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی کوژرانی 14 کەس دەکات
6 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بۆ ئەوەی رقوقینەی خۆپیشاندەران دابمرکێتەوە، رێورەسمی پێشوازیکردن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە فرۆکاخانەی نێودەوڵەتی تورکیا بەرێوە ناچێت کە ئەمرۆ پێنج شەممە بریارە دوای سەردانی مەغریب بگەرێتەوە تورکیا، حسین جیلیك جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: ئێمە ناچینە فرۆکەخانە بۆپێشوازیکردن لە ئەردۆغان تا رقوقینەی خۆپیشاندەران دابمرکێتەوە توورییان کەمببێتەوە ،پێش سەردانەکەی بۆ دەرەوەی وڵات رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆپێشاندانەکانی ناوخۆی تورکیای بە نامەترسیدار زانی راشیگەیاند تا لە گەشتەکەی دەگەرێتەوە خۆپێشاندانەکان کۆتاییان پێدێت، ماوەی هەفتەیەکە خۆپێشاندان لە چەند شاریکی تورکیا دژی تێکدانی باخچەیەک لە تەقسیمی شاری ئەستەمبۆل بەردەوامە و بە هۆیەوەش ، پتر لە20 ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە.
Top