سەركردەیەكی رەوتی سەدر لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو

سەركردەیەكی رەوتی سەدر لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو
3 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- حازم ئەعرەجی، سەركردەی دیاری رەوتی سەدر لەناوچەی كازمییەی شاری بەغدا، لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو، سایتی سۆمەریە بڵاویكردووەتەوە، كە حازم ئەعرەجی، سەركردەی دیاری نێو رەوتی سەدر ئێوارەی دوێنێ لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووە، بەڵام یەكێك لە پاسەوانەكانی كوژراوە.
سایتەكە لە زاری كەسێكی نزیك لە ئەعرەجی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵی تیرۆركردنەکە بە چەكی بێدەنگ بووە، ئەویش كاتێك ئەعرەجی لە حوسەینییەی مەنسوب لە ناوچەی كازمییەی شاری بەغدا هاتووەتە دەرەوە.
ماوەیەكە كاربەدەستە حكومییەكان و سەركردە باڵاكانی لایەنە سیاسییەكان لە عێراق دەكرێنە ئامانج، بەڵام زۆرینەیان لەو هەوڵی تیرۆركردنانە رزگاریان بووە. پێشتر سەرۆك و چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ هەوڵی تیرۆكردنیان درا، سەرەتای ئەم مانگەش ئەسیل نەجەیفی، پارێزگاری موسڵ لە هەولێكی تیرۆركردن رزگاری بوو.
Top