2 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جاریکی دیکە پێشنیازی دابەشکردنی عێراق بۆ سەر سێ هەرێمی فیدڕاڵی (سوننە، کورد، شیعە) خستەوەروو و ئەوەشی رایگەیاند: کە جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە، دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بەو قەیرانانەی کە ئێستە عێراق تێکەوتووە، بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئەمەریکا، جۆ بایدنی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی گفتوگۆکردنی لە گەڵ ژمارەیەک کەسایەتی عێراقی لە واشنتۆن، جارێکی دیکە ئەوەی خستۆتەروو: کە بۆ یەکلاییکردنەوەی قەیرانەکانی ئێستەی عێراق، گونجاوترین پیشنیاز بریتییە لە دابەشکردنی عێراق بۆ سەر سێ هەرێمی فیدراڵی کە لە هەر سێ پێکهاتە سەرکییەکانی ئەو وڵاتە پێکهاتووە. بایدن ئەوەشی خستەروو: کە بیرۆکەی فیدراڵی لە ئێستە بۆ عێراق زۆر پێوستە و قەیرانەکان لەو رێگەیەوە چارەسەر دەبن، بەپێی دەستوری عێراق لە ماددەی 119هاتووە کە مافی پارێزگایەک یان چەند پارێزگایەکە، هەرێمێکی فیداڵی لە ناوچەکەیدا رایبگەیەنن.