عێراق.. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆپیشاندەران کۆبوونەوەی سەرکردەکان دەست پێدەکات

عێراق.. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆپیشاندەران کۆبوونەوەی سەرکردەکان دەست پێدەکات
1 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا) ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی رایدەگەیەنێت،بریارە ئەو كۆبوونەوەیەی كە عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بانگهێشتی بۆ كردووە، ئەمرۆ شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکان سازبکرێت، تێدا چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی تاوتوێ دەکرێت،سەركردەیەك لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، بۆ مەدا پرێس روونیكردەوە: ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بانگهێشتی ئاراستەی سەرجەم لاینە ناكۆكەكان كردووە، لەوبارەشەوە تەئكیدكراوەتەوە لەسەر ئامادەبوونی زۆربەی بانگهێشتكراوەكان.بەرپرسەکە ئەوەشی خستەروو: كە بانگهێشتەكە ئاراستەی هەریەك لە: نوری مالیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ساڵح موتڵەگ_ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی عێراقییە، ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی سەدر، ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، ئەحمەد ئەبو ریشە، سەركردەی سەحوە لە عێراق لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان، كراوە.لای خۆیەوە لیستی موتەحیدون لە بەیاننامەیەکدا تەئكیدی لەسەر ئامادەبوونی ئوسامە نوجێفی كردەوە، هاوکات سەرچاوەیەک نزیک لە سەركردەکانی خۆپیشاندەران لە پارێزگای ئەنبار ئاشكراكردووە، كە شێخ ئەحمەد ئەبو ریشە، ئامادەی ئەو كۆبوونەوەیە، نابێت.
Top