ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ دیاله‌، 5 كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ دیاله‌، 5 كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌
23ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌ پارێزگای‌ دیاله‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك دووكانێكی‌ موبایل فرۆشتن، 3 هاولاَتی‌ كوژران و هه‌روه‌ها 2 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ دیاله‌ به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ په‌یامنێری‌ راگه‌یاند له‌ شاره‌دێی‌ كه‌نعان سه‌ر به‌ شاری‌ باقووبه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ دیاله‌، بۆمبێكی‌ چێندراو له‌ نزیك دوكانێكی‌ موبایل فرۆشتندا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 3 هاوولاَتی‌ كوژران و هه‌روه‌ها 2 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌شیدا، هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌، زیانێكی‌ مادیی‌ زۆر به‌ر ئه‌و دووكانه‌ و چه‌ند دووكانێكی‌ دیكه‌ كه‌تووه‌.
Top