23ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- حكوومەتی عێراق دووپاتی کردەوە کە پارەی بۆ ئەو گرێبەستە سەربازیانە دابینکردووە. كە لە گەڵ ویڵایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئیمزایان كردووە، یەکێک لەو گرێبەستانەش كڕینی فرۆكەی جەنگی (ئیف 16) بووە، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی مەدا پریس رایگەیاند: بەشێكی زۆری ئەو ئامێرە تایبەتانەی كە هێزەكانی ئەمنی پێ پڕچەك دەكرێت گەیشتۆتە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان . عەلی موحسن ئەمینداری گشتی ئەنجومەن روونیشی كردەوە كە گرێبەستی كڕینی فرۆكەی (ئیف 16) بەردەوامە و پارەیان بۆ دابین كردەوەو هیچ گرفتێك نیە پێش لە جێبەجێ كردنی بگرێت. جێگای ئاماژە بۆ كردنە حكوومەتی عێراق لە گرێبەستێكی كڕینی چەكی روسیدا كە لەلایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیران عێراقی و ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا ئیمزا كرابوو و بەهاكەی زیاتر لە (4) ملیار دۆلار بوو،، دەركەوت گەندەڵییەكی زۆر لە گرێبەستە كرابوو و كەسانێكی نزیك لە مالیكی و حكوومەتەكەی تێوە گڵابوون.