هۆشیار زێباری: حكوومەتی عێراق لە زۆر دۆسێدا شكستی هێناوه‌

هۆشیار زێباری: حكوومەتی عێراق لە زۆر دۆسێدا شكستی هێناوه‌
22ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- وەزیری دەرەوەی عێراق، هۆشیار زێباری، دەڵێت حكوومەتی عێراقی لە بوارگەلێكدا شكستی هێناوه‌؛ جەختیش دەكاتەوە لەوەی كە پێویستە نووری مالیكی وەك سەرۆكوەزیرانی كۆی پێكهاتەكان مامەڵە بكات نەك پێكهاتەیەك دژبە ئەوانی دیكە.
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تۆڕی ڕاگەیاندنی \"بی بی سی\""، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو بۆتەوە، زێباری ڕایگەیاند \""مالیكی لە زۆر دۆسێدا شكستی بردووە لەوانە سەرنەكەوتن بەسەر كێشە تایەفییەكاندا، كە ئەمە بەشێكە لە شكست.\""
زێباری بە بی بی سیی گوت كە ئەوه‌ ڕاستییەكە دەخاتە ڕوو و، \""لەگەڵ ئەوەیشدا دەوڵەت لە داڕماندا نییە، و بە ماوەی زۆر لەوەی ئێستایش خراپیتردا تێپەڕ بووە.\""
ئاماژەیشی دا كە توندوتیژی بەرەنجامی ڕاستەوخۆی گیرخواردوویی بواری سیاسییە، زیاتر ڕوونی كردەوە \""ئەوەی كە ئێمە نیمانە، متمانەیە لە نێوان سیاسییەكاندا، هەروەها ئێمە نێوانگرێكی پاكمان لە دەست دا. پێشتر ئەو نێوانگیرە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بوو.\""
زێباری جەختیشی كردەوە \""نابێت عێراق لەلایەن تەنیا كەسێك یان تایەفەیەك یاخود نەتەوەیەك و حیزبێكەوە حوكم بكرێت، كات ئەمەی وەلا ناوە. لەسەر دەنگدەری عێراقی پێویستە كە لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە حكوومەتەكەی بگۆڕێت.\""

زیاتر گوتی \""پێویستە كە حكوومەت بەسەر مەیلی تایەفیدا سەركەوێت و سەرۆكوەزیرانەكەیشی وەك سەرۆكوەزیرانی كۆی پێكهاتەكان نەك تەنیا پێكهاتەیەك دژبە ئەوی دی مامەڵە بكات. هەروەها دەبێت لە خراپیی ڕەوشی ئەمنی و كوژرانی خەڵكی بێتاوان بكۆڵێتەوە و لێپرسینەوە بكات"
Top