مالیكی فەرماندەی عەمەلیاتەكان دەگۆڕێت

مالیكی فەرماندەی عەمەلیاتەكان دەگۆڕێت
22ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆك وەزیرانی عیراق گۆڕانكاریی لەپۆستی هەندێك لە فەرماندە سەربازییەكاندا دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە كە وڵات رووبەرووی خوێناویترین ماوەی تەنگژەی ئەمنی بۆتەوە.
پێشتر نوری مالیكی كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقیشە، بڕیاریدا گۆڕانكاریی لە فەرماندەی عەمەلیاتەكانی بەغدا و چەند ناوچەیەكی تری عیراقدا بكات بەراوێژ لەگەڵ ژمارەیەك شارەزای بزاری ئەمنی كە لەدەوری خۆی ئیش دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، مالیكی بەنیازە (فەیق روكن/ ئەحمەد هاشم) فەرماندەی گشتی عەمەلیاتی بەغدا بگۆڕێت، هاوكات ئەو گۆڕانكارییانە بەراوێژ لەگەڵ بەرپرسە باڵا ئەمنییەكانی عیراقدا ئامادە كراون.
Top