عێراق رێكه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بۆمبی هێشوویی په‌سه‌ند ده‌كات
له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ش دووپات كراوه‌ته‌وه عێراق به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سه‌ندكردنی خۆی سه‌باره‌ت به چه‌كی هێشوویی پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانانی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی هێشوویی كردووه، رێكه‌وتننامه‌كه له رێكه‌وتی 1ی تشرنی دووه‌می 2013 له‌سه‌ر عێراق ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌پێی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌كه به‌كارهێنان، به‌رهه‌مهێنان، كرِین و گواستنه‌وه‌ی چه‌كی هێشوویی له‌سه‌ر وڵاتی ئه‌ندام قه‌ده‌غه ده‌بێت و پابه‌ندیشی ده‌كات به له‌ناوبردنی هه‌ر چه‌كێكی له‌و جۆره‌ی هه‌یبێت.
راپۆرته‌كانی هاوپه‌یمانانی چه‌كی هێشوویی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه عێراق دووه‌مین وڵاته كه زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی هه‌بووه به هۆی بۆمبی هێشووییه‌وه، ئه‌مه‌ش له پاش وڵاتی لاوس. ته‌نیا تا 2011، تیمی داكۆكیكارانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه 3011 قوربانی ئه‌م جۆره چه‌كه له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی سه‌لمێنراو تۆمار كردووه، ئه‌گه‌رچی پێیوایه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ته‌واوی قوربانیان له‌وانه‌یه بگاته 8000 كه‌س.
