نوجێفی داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان و بانگهێشتی وەزیری بەرگری و هەردوو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا و دیجلە دەكات
لە بەیاننامەیەكدا كە لە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق، ئوسامە نوجێفییەوە دەرچووە، هاتووە كە هه‌فته‌ی رابردوو، یه‌كێك بووه له هه‌فته هه‌ر خوێناوییه‌كانی عیراق و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ شكستی حكوومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراق له پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بە ناوی هەریەك لە وەزیری بەرگریی عێراق بە وەكالەت، سەعدوون دلێمی و عەدنان ئەسەدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا فەریق ڕوكن ئەحمەد هاشم عەودە، فەرماندەی ئۆپۆراسیۆنی دیجلە عەبدولئەمیر زەیدی داوە تا لە كۆبوونەوەكەی سێشەممەی داهاتوودا بەشدار بن و تێیدا ئاڵۆزیی ئەو بارە ئەمنییە ترسناكە بخەنە بەر باس و ڕوونكردنەوەی بڕواپێكراو و پیشەییانە بە گەلی بدەن.
نوجێفی لە بەیاننامەكەدا هاوكات داوایش لە گەلی عێراق دەكات لە پێناو عێراقدا دان بە خۆیاندا بگرن
