بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە، نووری مالیكی ڕەوانەی دەرەوە كرا
ئەگەرچی وەك بڵاو كراوەتەوە هێشتا لایەنی فەرمی هەواڵەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە، بەڵام لە ڕێگەی سەرچاوەیەك لە نێو نووسنگەی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە كە نەیویستووە ناوی بڵاو بكرێتەوە، ئاشكرای كردووە كە ئێوارەی دێوێن و پاش لێدانی جەڵتەی مێشك نووری مالیكی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراوە.
