عەلی ئەدیب: باری ته‌ندروستی نوری مالیكی تێکچووە

عەلی ئەدیب: باری ته‌ندروستی نوری مالیكی تێکچووە
11ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- عەلی ئەدیب کەسایەتی نزیک لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیران رایگەیاند: باری ته‌ندروستی نوری مالیكی تێکچووە بە هۆیەوەی نەیتوانییەوە بەشدارەی لە بەرنامەی کاری ئەمرۆی بکات،
عەلی ئەدیب کە سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ده‌عوەیە‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند‌، دوای تێکچونەی باری تەندروستی نوری مالیکی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناوبراو نه‌یتوانیوه‌ به‌شداری له‌ رۆژی شه‌هیدی عیراقی بكات کە وابریار بوو تێیدا بەشدار بێ.
ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی عیراق لە زاری عه‌لی ئه‌دیب، وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی گواستەوە،کە نوری مالیکی لە رێورەسمی رۆژی شه‌هیدانی عیراق كه‌ له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای عیراق به‌ڕێوه‌چووه، نەیتوانییەوە بەشداریی بکات،
عەلی ئەدیب، جۆر و رێژەی نەخۆشییەکەی ئاشکرا نەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ئاماژەی داوە، کە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق نەخٶش کەوتووە.
Top