كۆپته‌رێكی سه‌ر به سوپای عێراق کەوتەخوارەوە
یاس خزر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچکەی شێخ سه‌عد له پارێزگای واست بە سۆمه‌رییه نیوز راگەیاند: کە كۆپته‌رێكی سه‌ر به سوپای عێراقی خۆی كێشاوه به بورجی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی ناوخۆیی له شارۆچکەی شێخ سه‌عد له‌كاتی چوونی بۆ گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خێزان كه به‌هۆی لافاوه‌وه ناتوانن شوێنه‌كانیان جێبهێڵن،
هه‌روه‌ها یاس خزر رایگەیاند: رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و تیمی كۆپته‌ره‌كه‌ش رزگاریان بووه.
شایەنی باسە هه‌ندێك له پارێزگاكانی عێراق له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا روبه‌رووی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین بونه‌وه كه بووه هۆی درستبونی لافاو له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا.
