2ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ئیئتلافی عیراقێیه به‌دووری ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت هۆ کارەکەشی بۆ خراپی بارودۆخی ئەمنی گەڕاندەوە، هەر لەو بارەیەوە، نه‌دا جه‌بوری ئه‌ندامی ئیئتلافی عێراقییە له به‌یاننامه‌یه‌كدا کە سۆمرییە نیوز بڵاویکردۆتەوە، تێدا رایگه‌یاند: عێراقییە پێی وایە کە ئه‌سته‌مه به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە ئه‌نجام بدرێت و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، پێویستی به‌یاسایه‌كی نوێ هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا نه‌كراوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراقییه ئەوەشی خستۆتەروو، کە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ڕێی سازانی كوتله سیاسییه گه‌وره‌كان ده‌بێت و هاوکات رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتیش هەر بە سازانی سیاسی دەبێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه ئێستا ئه‌نجام بدرێت.