سوپای عێراق لە پارێزگای موسڵ 100ھاوڵاتی دەستگیر دەکات
سەعید مەموزینی گوتیشی: شەوی رابردوو لە گەرەکی رەشید سوپای عێراق 100کەسی دەستگیرکردووە، کە زۆرینەیان بێ تاوانن.
مەموزینی رونیشیکردهوە، ھەر شەوی رابردوو ھێزەچەکدارەکان لە باکوری موسڵ ھێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق، لە ئەنجامدا سەربازێک گیانی لەدەست داوە و2سەربازی دیکەش برینداربوونە، ھەروەھا چەکدارێکیش بەدەستی سوپای عێراق کوژراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،لەباکوری موسڵ رەوشەکە زۆر ئاڵۆزە ، چونکە بە بەردەوامی شەڕ لە نێوان سوپاو ھێزە چەکدارەکان روودەدات و رۆژانە دەسەڵات لەو ناوچەیە دەستاودەست دەکرێت، بەجۆرێک ھەندێک رۆژ ئەو ناوچەیە دەکەوێتە دەست سوپای عێراق دواتر ھێزە چەکدارەکان ھێرش دهکەن و دەستی بەسەردەگرن، بۆیە خەڵک زۆر بێزاربووە لەو رەوشە و کاریگەری زۆری کردۆتە سەرھاتوچۆو بازار و ئابوری و خەڵک ناوێرێ لە ماڵی خۆی بێتە دەرەوە.
