ھەفتەی داھاتوو کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیه‌نێت

ھەفتەی داھاتوو کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیه‌نێت
30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەم ھەفتەیە ناتوانن ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق رابگەیه‌نن، چونکە ھێشتا کارەکانیان تەواو نەکردووە.

سەربەست مستەفا گوتیشی: ئێستا خه‌ریکی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان و جیاکردنەوەی دەنگەکانن و ھەفتەی داھاتووش ئەنجامی کۆتایی رادەگەینن.

مستەفا ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە200سکالایان بەدەست گەیشتۆە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە.

20ئەم مانگە لە12پارێزگای عێراق ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوە چوو.
Top