نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق لە قۆناخێكی مەترسیداردایە

نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق لە قۆناخێكی مەترسیداردایە
29ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- نوێنەری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق هۆشداری دایە لایەنە سیاسییەكانی عێراق و رایگەیاند: ئێستا عێراق بەنێو قۆناغێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت.


بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتید پرێس، مارتن كۆبلەر، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند: ئەگەر برٍیارێكی خێرا نەدرێت و توندوتیژییەكان رانەگیرێن، عێراق بەرەو چارەنووسێكی نادیار دەڕوات.

کۆبلەر، گوتی: \"داوا لە سەرجەم سەركردە سیاسی و ئایینییەكان دەكەم كە رێگە نەدەن تووڕەیی بەسەر ئاشتیدا زاڵ بێت و لەبەرئەوەی ئێستا وڵاتەكە لە قۆناخێكی مەترسیداردایە، ژیرەیی خۆیان بەكاربێنن\"".

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، هەروەها گوتی: \""ئەوە ئەركی مێژوویی هەموو سەركردەیەكی عێراقییە كە پێشڕەوی وڵاتەكە بن و بەدەستپێشخەری بوێرانە پێكەوە دانووستان بكەن و بەیەك دەنگ داوای گەڕانەوەی ئاشتی و دیالۆگی نیشتیمانی بكەن\"".

دواتر كۆپلەر ئیدانەی شەڕ و توندوتیژییەكانی ئەمدوایەی شارەكانی ناوەڕاستی عێراقی كرد و بە \""تراژیدیا\"" وەسفی كردن و ئاماژەی بە شەڕ و پێكدادانەكەی شارۆچكەی حەویجە كرد و گوتی: \""رۆژێكی رەش بوو بۆ حەویجە\""."
Top