ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ڕوداوەکانی حەویجە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ڕوداوەکانی حەویجە کۆدەبێتەوە
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەرێوەبەرێت بۆ تاوتوێکردنی رووداوەکانی حەویجە.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لەشاری بەغداد پێی راگەیاندین لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ بەرێوەچوونی سەرۆکی کوتلەکانی پارلەمان، وتیشی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندوە کەبایکۆتی کۆبونەوەکە دەکات، ھاوکات محمد خالدی رایگەیاندبوو پێشبینی دەکرێ ھەندێ لەکوتلەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبن، وتیشی ئەگەر ژمارەی یاسایی پارلەمانتاران تەواو نەبێ، ئەوا کۆبوونەوەکە دەکرێتە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری.
Top