ئه‌سیل نوجێفی داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی سوپای عێراقی و پۆلیسی ئیتیحادی له‌ پارێزگای مووسڵ كرد

ئه‌سیل نوجێفی داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی سوپای عێراقی و پۆلیسی ئیتیحادی له‌ پارێزگای مووسڵ كرد
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئه‌سیل نوجێفى پارێزگارى مووسڵ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا داواى كرد به‌ په‌له‌ دوسیه‌ى ئه‌منى ئه‌و پارێزگایه‌ راده‌ستى هێزه‌كانى ناوخۆى مووسڵ بكرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها داواى ده‌رچوونى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عێراق و پۆلیسى ئیتحادى له‌ ناو پارێزگاى مووسڵ كرد.

وه‌ك نوجێفى رایگه‌یاند: تاكه‌ رێگا بۆ هێوركردنه‌وه‌ و باشبوونه‌وه‌ى ره‌وشى پارێزگاى مووسڵ ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانى فیرقه‌ى دووى سوپاى عێراق و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پۆلیسى ئیتحادى پارێزگاى مووسڵ چۆڵ بكه‌ن و دۆسیه‌ى ئه‌منیش له‌و پارێزگایه‌ راده‌ستى هێزه‌كانى ناوخۆى مووسڵ بكرێته‌وه‌.

پێشتریش به‌ فه‌رمانى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ، هێزه‌كانى فیرقه‌ى دووى سوپاى عێراق و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پۆلیسى ئیتحادى له‌ باشووره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى پارێزگارى مووسڵ كران.
Top