هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار هێزێكی چه‌كداریان پێكهێنا

هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار هێزێكی چه‌كداریان پێكهێنا
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- هۆزه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار پێكهێنانى سوپایه‌كى تایبه‌ت له‌ خۆیان بۆ پاڵپشتیكردن له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنى ره‌وشى پارێزگاكه‌یان راگه‌یاند.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌بو فه‌هد جه‌بار فه‌هداوى كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌ دیاره‌كانى پارێزگاى ئه‌نباره‌ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دوازده‌ هۆزى ئه‌نبار هێزێكى تایبه‌ت له‌ خۆیان بۆ پاڵپشتیكردن له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنى ره‌وش و گیانى هاووڵاتیانى پارێزگاى ئه‌نباریان پێكهێنا.

پێشتریش هۆزه‌كانى شارى ئه‌نبار ئه‌وه‌یان راگه‌یاند: كه‌ بۆ راودنانى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌ له‌و شاره‌ سوپایه‌كى تایبه‌ت پێكده‌هێنن.
Top