28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- باره‌گایه‌كی سریه‌ی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق له باكووری پارێزگای تكریت؛ كه‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا. ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای تكریت رایگه‌یاند كه باره‌گایه‌كی سریه‌ی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراقی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له نزیك گوندی حیكنه‌ی سه‌ر به قه‌زای شه‌رگاتی پارێزگای تكریت كه‌وته به‌ر هێرشێكی مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا، سه‌رچاوه‌كه روونیشیكرده‌وه كه مووشه‌كه‌كان له نزیك ئه‌م باره‌گایه‌ی سوپا كه‌وتنه خواره‌وه به‌ڵام هیچ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه .
دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆدا و پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه‌كه.