ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ ده‌ستگیركردنی دوو له‌ بكوژانی سه‌ربازانی عێراقی راگه‌یاند

ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ ده‌ستگیركردنی دوو له‌ بكوژانی سه‌ربازانی عێراقی راگه‌یاند
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراق رایگه‌یاند؛ سێ كه‌سیان له‌ شاری رومادی ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ بكوژانی سه‌ربازانی عێراقین. ئه‌بو ریشه‌ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند؛ به‌ یارمه‌تی و هه‌ماهه‌نگی هۆز و یارمه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانرا دوو له‌و تاوانبارانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی سه‌ربازانی عێراقی ، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م تاوانه‌ ,تایفی نییه‌, چونكه‌ دوو له‌و شه‌هیده‌ سه‌ربازانه‌ خه‌ڵكی پارێزگای ئه‌نبارن .

ئه‌بو ریشه‌ راشیگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌م تاوانبارانه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌نجامدرا ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ هۆزه‌كانی عێراق زیاتر له‌ حكومه‌ت گرنگی به‌ گیانی هاوولاتیانی عێراقی ده‌ده‌ن . ئه‌م تاوانبارانه‌ش راده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌نبار كران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراقی به‌ ساردی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خوێنی هاوولاتیانی عێراقی ده‌كات ، داوای له‌ حكومه‌تیشی كرد كه‌ بكوژانی خۆپیشانده‌رانی فه‌لوجه‌و حه‌ویجه‌ ئاشكرا بكات .
Top