سه‌در: ئیدانه‌ی كوشتنی سه‌ربازانی عێراقی ده‌كه‌ین و دستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانیش قبول ناكه‌ین
موقته‌دا سه‌در روونیكرده‌وه كه نابێت توند‌و تیژی ببێته پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته به گوڵ پێشوازی له هیزه‌كانی سوپا بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی جوان و شیاو مامه‌ڵه له گه‌ڵ سوپا بكه‌ین . هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر سوپا به‌ناحه‌ق ناڕه‌وایه و جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه ، كوشتنی سه‌ربازانی عێراقی ئیدانه ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه .
راشیگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌مامكیان به‌ستبوو یان چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو له‌نێو خۆپیشانده‌ران ده‌ركران له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كه جێگه‌ی ستایش كردنه . هۆشداریشیدا له‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و توند‌و تیژی و دابه‌ش بوون ببات ، داواشی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد كه لێكۆڵینه‌وه له حكومه‌ت و خۆپیشانده‌ران بكات بۆ گه‌یشتن به راستیه‌كان .
