مالیكى به فشار خستنه سه‌ر كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كرێت
ئیمان مووسه‌وى روونیشى كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌سه‌ڵاتی خۆى له حكوومه‌ت قۆستۆته‌وه و فشارى به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت و له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكاندا پێشه‌نگ بێت.
مووسه‌وى روونیشى كرده‌وه كه ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان كه كۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندوون زۆر ساخته‌كارى و نادروستی تێدایه چونكه مافی كاندیده‌كانی ره‌وتی سه‌درى له پارێزگه‌كان پێشێل كردووه.
مووسه‌وى ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه فشارى خستووه‌ته سه‌ر كۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه هه‌زاران ده‌نگی كاندیده‌كانى ره‌وتى سه‌در له زۆربه‌ى پارێزگه‌كان نه‌ژمێرێت بۆ ئه‌وه‌یش ده‌سه‌ڵاتی خۆى له حكوومه‌تدا قۆستۆته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ده‌نگی كاندیده‌كانی ره‌وتی سه‌در زۆر له‌وه زۆرتر بوون كه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاندوون چونكه كۆمیسیۆن له ئاكامی به‌راییدا رایگه‌یاندبوو كه كاندیده‌كانی ره‌وتی سه‌در له كه‌ربه‌لا پترله چل و چوار هه‌زار ده‌نگیان هێناوه به‌ڵام له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى به‌غدا رایگه‌یاند كه ده‌نگه‌كانی ره‌وتی سه‌در له كه‌ربه‌لا ته‌نیا سى و نۆ هه‌زار ده‌نگ بوون .
گوتیشى ئه‌و كاره كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دیموكراسی ده‌بێت له عێراق و نیشانه‌ى پرسیاریش ده‌خاته به‌رده‌م پاكى و بێگه‌ردى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى به‌رێوه‌چوون.
