گوندە عەرەبەکانی سنووری قەرەتەپە و دەوروبەری بۆمبڕێژ دەکرێ
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لە جەلەولا تایبەت بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ دوێنێ بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، ژمارەیەک گوندی عەرەبی سوننەی سنووری قەرەتەپە و جەلەولا زۆربەی دانیشتوانەکەیان گوندەکانیان بە جێھێشتووە بە تایبەتی ھەردوو گوندی کەشکوڵ و خزێفە کە زۆربەی شەڕ و پێکدادانەکان لە لایەن چەکدارەکانی ئەو دوو گوندەوە ئەنجامدەدرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەشیدا: لە ئێستاشدا ئەو دوو گوندە بە تەواوی چۆڵکراون، تەنھا گەنجە چەکدارەکانیان نەبێت کە لە نێو گوندەکانی خۆیان ماونەتەوە و بۆ رێگە گرتنیش لە ھەر جموجوڵێکی سوپای عێراق، دەوروبەری گوندەکەیان بۆمبرێژ کردووە.
روونیشکردەوە: زۆربەی ئەو عەرەب ئاوارانە روویان لە ناوچە کوردییەکان و ئەو ناوچانە کردووە کە بارودۆخ ئەمنی تێیدا ئارامە.
لە گەڵ ئەوەی زۆربەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سنووری قەرەتەپە لە گوەندەکانی کەشکوڵ و خزێفەیە کە ھەردوو گوندەکی عەرەبی سوونەن، ئەمڕۆ ھێزێکی پێشمەرگەی کوردستان کە پێکھاتوون لە فەوجی یەکی لیوای پێنجی شارەزوور و لە ئێستادا لە نزیک ئەو گوندانە جێگیرکراون.
