مەحمود عوسمان: كێشه‌كانی عێراق به ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر نابێت
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 1500 سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ ناوبژیوانی نێوان سوننه‌كانی عێراق‌و حكومه‌تی مالیكی له ئارادایه د. مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆیی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هێنده‌ی ئه‌و ئاگاداره، \"ئه‌مریكا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له عێراقدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.\""
وتیشی گه‌ڕأندنه‌وه‌ی ئه‌و 1500 سه‌ربازه گرفته‌كانی عێراق قورس تر ده‌كات، چونكه جارێكی تر توشی شه‌ڕی هێه‌زه‌كانی سوپای مه‌هدی، حیزبوڵا‌و قاعیده ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناوبژیوانیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌رێمایه‌تی ده‌توانێت گرفته‌كان كۆنترۆڵ بكات.
-ئاوێنە"
